کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهیدانی شەوی یەڵدا، لە مەهاباد

22:04 - 2 بەفرانبار 2717

لە ناوچەی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی  رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، هەروەها یەکەم ساڵیادی کردەوە تیروریستییەکەی شەوی یەڵدا بەردەوامە. لە شەو ورۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز بۆ جارێکی دیکە لە شاری مەهاباد بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد و لە گەڕەکەکانی  باخی شایگان و ئەسحابە سپی، بە نووسینی دروشم و نووسراوەی پێوەندی دار ، رێزیان لە سەرجەم پێشمەرگەو تێکۆشەرانی حیزب گرت. هەروەها لە درێژەی رێزگرتن لە یادوبیرەوەریی شەهیدانی سوورخەڵاتی  یەڵدای خوێناوی دێموکرات سەر لە نوێ لە گوندی گەشتیاریی سەهۆڵانی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. لەو چالاکییە تەبلیغاتییە‌دا ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی سەهۆڵان بە نووسینی دروشم و تراکتی تایبەت ، وێڕای مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدا ، یادوناوی شەهیدانیان بەرز راگرت.