کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی ئیلام یادی شەهیدانی یەڵدا بەرزڕاگیرا

22:17 - 2 بەفرانبار 2717

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تەقینەوەکانی بەردەم قەڵای دێموکرات و، شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی ئەو حیزبە، چالاکییە تەبلیغییەکان لەو بارەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان  هەر بەردەوامە. لە درێژەی یادکردنەوەی شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات" شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز کوردانی نیشتمانپەروەری ئیلامی و سەربە ڕێکخستنەکانی حیزب لە دەڤەری ئیلام لە چالاکییەکی بەربڵاودا،  لە شارەکانی ئیلام و دێهلۆڕان و مەلەکشا، یاد وناوی سەرجەم شەهیدان، بە تایبەتی شەهیدانی شەوی یەڵدای ساڵی رابردوویان بەرز ڕاگرت. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئیلام بەشێوەی بەرفراوان بە بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان و نووسینی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار،  وێڕای مەحکوم کردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان  دووپات کردەوە. شیاوی باسە  ئەندامانی دڵسۆزی حیزب ،ئەمساڵ لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز واتە رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، تا یادکردنەوەی شەهیدانی شەوی یەڵدا، لە ناوچەی ئیلام بۆ چەندین جار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.