کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووری سێیەمی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا کردەوە

20:28 - 12 بەفرانبار 2717

دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران دەروازە سنوورییەکانی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا داخستبوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی ناڕەزایبوون بە ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان پاش ٣ مانگ داخستنی سنوورەکان بەوەر هەرێمی کوردستاندا ئەمڕۆ ٢ سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران کرایەوە. ئەمڕۆ سێشەممە سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر کرایەوە و لەومودەوا گەشتیار و بازرگانان دەتوانن لەو مەرزەوە هاتوچۆ بکەن و بازرگانییەکانیەکان دەست پێدەکەنەوە. دوو رۆژ دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەوە، کە تێیدا %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، ئێران مەرزەکانی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا داخست.