کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی‌ مافی مرۆڤی‌ یه‌ك ساڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ زمان ڕاپۆرتنێرانه‌وه‌

20:45 - 12 بەفرانبار 2717

كۆمه‌ڵێك ڕاپۆرتنێری‌ بواری‌ مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردووی‌ زایینی پێشێلكردنی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێرانیان بڵاو كرده‌وه‌. زیاتر له‌ ٢ هه‌زار و ٨٨٩ ڕاپۆرتنێری‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ مافی مرۆڤ له‌ ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ ساڵی‌ ٢٠١٧ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ له‌ ئاستی‌ ئێراندا ٩ هه‌زار و ٣٥٣ مانگ حوكمی‌ زیندانیكردن بۆ به‌ندكراوان و ٨هه‌زار و ٧٠٣ لێدانی‌ حوكمی‌ قامچی‌ بۆ زیندانییه‌كانی‌ ئێران بڕاوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ٤٤٦ كه‌سی‌ به‌ندكراویش ئێهدام كراون كه‌ سه‌دی‌ ٩٣یان به‌ نهێنی‌ ئێعدام كراون و سه‌دی‌ ٧ی‌ له‌ پێش چاوی‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بووه‌.