کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکانی ئێران هەڵای خستە نێو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە

22:20 - 16 بەفرانبار 2717

کۆبوونەوەی نائاسایی شورای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەسەر داوای ئەمریکا لەبارەی خۆپیشاندانی ١٠ ڕۆژی ڕابردووی ئێران پێکهاتبوو، جارێکی دیکە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیە و ئەمریکای لێکەوتەوە. لە کۆبوونەوەی شورای ئەمنیەتی کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دەستی پێکرد و بە لێدوان و وتاری توندی نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد و لایەنگریی لە ویستی ڕەوای خۆپێشاندەرانی ئێران کرد و گوتی، ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک خوازیاری ئاڵۆگۆڕ لە ئێرانە کە داخوازی ڕەوای گەلانی ئێرانیشە. "هاوکات نوێنەری ئێران ئەوەشی خستە روو: "لە بەرانبەر ناڕەزایی و دەنگی ڕەوای گەلانی ئێران بێدەنگ نابین". چەند خولەکێک پێش دەسپێکی ئەو کۆبوونەوەیە نوێنەری ڕووسیە لە هەڵوێستێکی تونددا لە واشنگتۆن گوتی: "ئەم کارە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆیە لە کاروباری ئێراندا"، چونکە خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشتیانە بەڕێوە دەچن و ئەمریکا دەیهوێ دەستێوەردان لەو وڵاتەدا بکا، لەبەر ئەوەی کە بەو وڵاتە هەستیار بووە". ڕووسیە داوای کردبوو کە لەبارەی ئێرانەوە وتووێژێکی داخراو و نهێنی بەڕێوە بچێ و پێداگریی کردەوە کە: "ئەمریکا پرسی مافی مرۆڤی کردووەتە ئامرازێک بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، ئێمە نابێ وزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کاروباری لاوەکی تەرخان بکەین". بریتانیا، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی هەمیشەیی شورای ئەمنیەت لەو کۆبوونەوەیەدا وەک نوێنەرانی "سوید، هٶلەندا پۆڵەندا بەهۆی سەرکوت و ڕەفتاری توندی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە ئێران گرت و داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد هەتا ڕێگە بدا هەواڵنێری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەو وڵاتە بکا".