کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکراتی نێوخۆی وڵات، بەدەستی بەکرێگیراوان دەسڕێنەوە

00:14 - 22 بەفرانبار 2717

رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە بەشێک  تێکۆشەرانی دێموکرات لە  گوندی سەهۆڵانی مەهاباد و سەر بە ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە دەوروبەری ئەو گوندە گەشتیارییە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو دوای ئەوەی تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکرات سەلماند، دوابەدوای ئەو چالاکییە سیخوڕ و بەکرێگیڕاوانی ڕێژیم بە پەلە دەستیان کرد بە سڕینەوەی دروشم و نووسراوەکان. شیاوی باسە بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون دوای خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان ، سپای پاسداران وەخۆکەوتووە و،  زۆربەی چەکداران و بەکڕێگیراوانی لە ناوچەکانی  پیرانشار، نەغەدە، مەهاباد و مەریوان وسنە، بۆ هاوکاری زیاتر بانگ کردوە. هەروەها لە ئاکامی کۆبوونەوەیەک لە قەرارگای"بیت المقدس" ی شاری سنە کە چەندرۆژ لەمەپێش بەڕێوەچووە،  بڕیارە کۆنترۆڵی زۆربەی گوندو شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەکدارەکوردەکانی سەر بەڕێژیم بسپێردرێ. شیاوی باسە دوای خۆپێشاندان و ڕووداوەکانی  دوو حوتووی ڕابردوو لە ئێران و کوردستان،  بەشێک لە ئەندامانی بەسیج و سپای پاسداران بە سووتاندنی کارتی بەسیج،  لە خۆش ‌خزمەتی بە ناوەندە ئەمنییەکان وازیان هێناوە و لە ڕێگایەوە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵویستیان گرتووە.