کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە خەڵکی شارەکانی ئێران لە کۆپێنگهاکی پایتەختی دانمارک

03:44 - 27 بەفرانبار 2717

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۳ی جانیواری ۲۰۱٨ی زایینی بە دەسپێشخەریی و داوای کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک خۆپێشاندانێکی بەرین بۆ مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران وکوردستان بيڕێوە برد. سەرەتا پەیامی فیدڕاسیۆن و لایەنە بە شدارکان لە لایەن عەدنان ٸاغاجان بەرپرسی فیدڕاسێونی کۆمەڵه کوردییەکانی دانمارک بە زمانی دانمارکی خوێندرایه وە. پاشان هاوڕێ خالید ڕەواندووست بە رپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک پە یامی هاوبەشی حیزب و ڕیکخراوە سیاسیەکان و فیدڕاسیۆنی کۆمەڵەکوردییەکانی بە زمانی کوردی خوێندەوە. لە  'پەیامەکەدا وێڕای ٸیشارە بە خۆپێشاندانەکان و ڕاپەڕینی دوو حەوتووی ڕابردووی گەلانی برسی و هەژاری وەتەنگ هاتوو لە جێنایەت و زوڵم وزۆری و گەندەڵی لە ڕادە بەدەرو دزی و تاڵانی سەروەت وسامانی خە ڵک و وڵات و زیندانی و ٸە شکەنجە و ٸیعدامی ٸازادیخوازان ڕۆژنامەنوسان و تێکۆشەرانی دژی رژیم کە بۆ ماوەی نیزیک بە چل ساڵە درێژەی هەیه و پێویستی پشتیوانی هه موو لایەنەی کوردان و گەلانی دیکەی دانیشتووی دەرە وەی وڵات له خۆپێشاندە ران بە هە موو شێوەیەک داوا لە کۆڕو کۆمە ڵە نێونەتەوە ییە کانی پارێزەری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە بەشەردۆستەکان کرابوو بە هاواری گەلانی زوڵم لێکراوی ٸێرانەوە بێن و دژی رژیمی جینایەتکاری ٸاخوندی هەڵوێستی جیددی و شیاو بگرن. خۆپێشاندانەکە بە دانی درۆشمی شۆڕشگیڕانە بە دژی کۆماری سێدارە و پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی گەلانی ٸێران و بڵاو کردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی هەتا کاتژمێر٤ی پاشنیوەڕۆ درێژە ی کێشا. ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە لەو خۆپیشاندانە دا بەشدار بوو: - فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک - حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ٸێران - کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران - حیزبی دێموکراتی کوردستان