کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی کردن لە ٢ی ڕێبەندان لە ناوچەی سنە

22:21 - 27 بەفرانبار 2717

تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاوایی سرنجیانەی شاری سنە، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان وەکوو ڕووداوێکی نەتەوەیی و پیرۆز، ئەندامان و چالاکانی دێموکراتدۆستی حیزب، لە ناوچەی سنە و ئاوایی سرنجیانە لە تێکۆشانێکی تەبلیغاتی‌دا ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. دۆستان و لایەنگەرانی کوردپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغیاتەییە‌دا بە بڵاو کردنەوەی دروشمی شۆڕشگیڕانە وەفادرایی خۆیانیان بە پیشەوای کوردان و درێژەدەرانی ڕێگای قازی محەممەد دووپات کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی کردن  لە سەرجەم لایەنگرانی حیزب، لە ناوچەی تێکۆشەرپەروەری سنەو، بەتایبەتی خەڵکی ئاوایی سرنجیانە ، سپاسیان دەکا و،  هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.