کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێزگرتن لە یادوبیرەوریی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد

17:43 - 29 بەفرانبار 2717

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد بە بۆنەی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە لەم شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ٢٩ی بەفرانبار و لە بەرەبەری ٢ی رێبەندانی ئەمساڵ‌دا کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان لە شاری مهاباد، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لەم شارە بە نواندنی چالاکیی تەبلیغی، رێزیان لە یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستان گرت. تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهید پێشەوا قازی محەممەد لە پارکی شایگان و گەڕەکەکانی بڵواری پەرەستار و ئەسحابە سپی، ئەم یادە مێژوویی و نەتەوەیەیان بەرز ڕاگرت. کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە گشتی، دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری مهاباد دەکات.