کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی سروودی "ئەی‌ڕەقیب" لە بلواری تاق‌وەسانی کرماشان بە بۆنەی ٢ی رێبەندان

05:00 - 30 بەفرانبار 2717

لە درێژەی کار و چاڵاکیی تێکۆشەرانی حیزب لە ناوخۆی وڵات بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، تێکۆشەرانی حیزب لە شاری کرماشان بەم بۆنەوە تێکۆشانی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەندامانی دەروەست و بەهەڵوێستی حیزب لە شاری کرماشانی سەربەرز بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی سەرکۆماری شەهید، پێشەوا قازی محەممەد لە چەند گەڕەکێکی ئەم شارە و هەروەها بڵاوکردنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب لە بڵواری تاق‌وەسانی شاری کرماشان، بە شێوەیەکی بەرچاو رێزیان لە یاد و بیرەوەریی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان گرت. بۆم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کرماشان، سەربەرزی و سەرکەوتنی زیاتریان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان‌دا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.