کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری سنە

21:47 - 1 رێبەندان 2717

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بە بۆنەی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە لەم شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ٣٠ی  بەفرانبار و لە بەرەبەری ٢ی رێبەندانی ئەمساڵ‌دا کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان ، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە شاری سنە بە چالاکیی تەبلیغی، رێزیان لە یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستان گرت و لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیانیان دووپات کردەوە. تێکۆشەران و دۆستانی  دێموکرات لە شاری سنە  بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان  لە چەندین شوێنی ئەوشارە کە بریتین لە: گەڕەکەکانی بەهاران،شەهرەک ۱/۱۷ شەهرەک پەیام  شیرکەت گاز ،  گرێزه،  شەهرەک کەوسەر  ،دووشان شەهرەک ساحیلی ،مەیان قەبا  و چەندین گەڕەک و کۆڵانی دیکە،  یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرزڕاگرت کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە گشتی، دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری سنە دەکا.