کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغی کرا

21:52 - 2 رێبەندان 2717

شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان بە بۆنەی رۆژی ٢ی رێبەندان کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. شەوی  ١لە سەر ٢ی ڕێبەندان،   کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان ، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە شاری پیرانشار  لە چالاکیی تەبلیغی‌دا، رێزیان لە یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستان گرت و، لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیانیان دووپات کردەوە.   تێکۆشەران و دۆستانی  دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان  لە چەندین شوێنی چالاکییان نواندو لەو ڕێگایەوە لە گەڵ ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.   کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە گشتی، دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری پیرانشار دەکا.