کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوو نی سیمینارێکی سیاسی و تەشکیلاتی حیزب، لە وڵاتی نوروێژ

15:42 - 3 رێبەندان 2717

لە ژێر ناوی "رۆژهەڵاتی کوردستان لە بازنەی رووداوەکانی ئێستاو داهاتووی ئێراندا" سمینارێک بۆ کوردانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ پێکهات. کاتژمێر 12ی نیوەرۆی رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١ی رێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢١ی یانواری ٢٠١٨ی زایینی، سمینارێکی سیاسی و تەشکیلاتی بۆ بەرێز خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ سازدرا. بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و باسێک لە سەر مێژووی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە، جەعفەر رەسوڵی سیمینارەکە دەستی پێ کرد. بەرێز سەردار مەرەسەنە بەرپرسی کۆمیتەی وڵات وێرای بەخێر هێنانی کاک خالید عەزیزی و میوانەکان، باسێکی لەسەر زەروریەتی گرتنی ئەو سیمینار کرد. ئینجا هاورێ عەزیزی لەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و مێژووی دەوڵەتی کوردی کە ٧٢ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن پێشەوای کوردان قازی محمەد دامەزرێندرا و ئێستاش دەتوانین کەڵک لە ئەزموونە باشەکانی ئەو کۆمارە ساوایە وەرگرین، باسەکەی دەست پێکرد. خالید عەزیزی ئیشارەی بەو رووداوانەی کرد کە لە مێژووی کوردا هاتوونەتە پێش و ئێمە وەک کورد نەمانتوانیوە کەڵکی باشیان بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان لێوەرگرین، ناوبراو بەڕوونی باسی لە درز تێکەوتن و لەگەل یەک نەسازانی هۆی شکەست هێنانی ئەو دەسکەوتانەی کە کورد لە مێژوودا بەدەستی هێناوە زانی . لە پێوەندی لەگەڵ باردوخی ئێستاکەی ئێران و کوردستان بە لەبەر چاو گرتنی رووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران ، بەرێزیان ئەو حەرەکەتەی بە جیاواز لەگەڵ نارەزایەتییەکانی پێشوو لەقەڵەمداو پێی وابوو کە ئیدی گەڵی ئێران تازە ترسی لە زەبرو زەنگ نەماوەو بە دروشمی نەمان بۆ رێبەرانی رێژیم سەلماندیان کە دەتوانن نارەزایەتی خۆیان کە بە نرخی گیانیان تەواو دەبێ بگەیەنە گوێی سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها دروشم و نارەزایەتییەکانی خەڵک لە ناوخۆی وڵات نابێ بە حیزبی بکرێ و دەبێ ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی پشگیری لەو حەرەکاتانە بکات. دوای باسەکانی بەرێز عەزیزی، بەشداربوان بە تایبەتی نوێنەران و ئەندامانی لایەنە سیاسییەکان پرسیار و تێبینی خۆیانیان باس کرد و دواتر لە لایەن کۆڕگیڕەوە وڵامدرانەوە. دوویەم بەشی بەرنامەکە کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە بوو کە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی دانیشتووی نۆروێژ بەرێوەچوو.