کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی ڕێورەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی سویس

17:20 - 3 رێبەندان 2717

رۆژی شەممە ٢١ی ژانویە  لە شاری زووریخی وڵاتی سویس لە رێورەسمێکی بەشکۆدا  یادی ٧٢ ساڵەی کۆماری کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی چەند حیزبی سیاسی بەرزڕاگیرا. لە یەکەم برگەی ڕێوڕەسمەکەدا  بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب کە لە لایەن گروپی سروودی لاوانی رۆژھەڵاتەوە پێشکەش کرا   دەستی پێکرد و پاشان ساتێک بێ دەنگی  بۆ گیانی پاکی شەھیدان راگەیەندرا پاشان ٧٢ مۆم کە بە شێوەی رەقەم ٧٢ نووسرابوون  لە لایەن  خاتوو مەنیج عەزیزی  خوشکی دوو شەھید و ھاوڕێ رەحیم محەممەدی  کەم ئەندامی حیزبی دێموکرات و برای شەھید، ھەڵکرا کە کارێکی ھوونەری بوو لە لایەن بەشی بۆنەکانی کۆمیتە  خاتوو چیمەن بارام میرزا ئامادە کرابوو لە برگەکانی دوایی‌دا چەندین پەیام و  پەخشان خوێندرانەوە کە پەیامەکان بریتی بوون لە : پەیامی پارتی PYDی رۆژئاوای کوردستان پەیامی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ھەروەھا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لەلایەن ھاوڕێ زاھیر قادر حاجی بەرپرسی کۆمیتە  خوێندرایەوە کە تێیدا جەخت لە یەکرێزی ھێزە کوردییەکان بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات کرایەو  داوای کرد ئەو یەکریزیەی و یەکگرتوویەی کە لە وڵاتی سوئیس تازە پێکیان ھێناوە بیپارێزن و بە ھەموان کار بۆ پتەو کردنی بکەن ھەروەھا ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ی رۆژئاوای کوردستان مەحکووم کرد و  ھاوخەمی خۆی لە گەڵ گەلی رۆژئاوا راگەیاند. جێگای باسە کە پەیامی یەکیەتیی لاوان لە لایەن رێبوار موسەوی پێشکەش کرا و پەیامی یەکیەتیی ژنان و یەکیەتیی نەتەویی خوێندکاران لە لایەن خاتوو پەروین شەکووری و خاتوو تەواور ئەبروزەنی خوێندرانەوە لە برگەیەکی دیکەدا  چەند پەخشانێک لە لایەن بەشدار بوانەوە پێشکەش کران کە بریتی بوون لە: پەخشانێک تایبەت بە ٢ ی رێبەندان لە لایەن ھاوڕێ رەحمان ئیبراھیم زادە (شۆکە) پەخشانی عەفرین لە لایەن ھاوڕێ (عەلی سورەچۆمی) پەخشانێک بۆ دووی رێبەندان لە لایەن ھاوڕێ (خوسرەو خزری)