کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سیمینارێک تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی فینلاند

17:36 - 4 رێبەندان 2717

بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵوەگەری راگەیاندنی کۆماری کوردستان، کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، ئێوارەی رۆژی ٢٠ی ١ی ٢٠١٨سمینارێکی گشتی بۆ بەریز وتێکۆشەر کاک حەسەن ڕەستگار پێکهێنا. سیمینارەکە بەسروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد،پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، کاک حەسەن ڕەستگار باسەکەی خۆی دەسپێکرد کاک حەسەن ڕەستگار بە ئاوردانەوەیەک لە  هەلومەرجی دامەزرانی کۆماری کوردستان و هەروەها بەربەستەکانی سەرڕێی ئەو کۆمارە ساوایە، لەو بارەوە کۆمەڵێک خاڵ و فاکتی گرینگی لە رۆانگە مێژوویی و سیاسییەوە سەبارەت بە کۆمار و هەروەها دەورو نەقشی پێشەوا قازی محەممەد  خستەبەرباس. کە بەرچاوترینی بریتی بوون لە: *ئەو بارودۆخەی کۆماری تێدا دامەزرا،ئاستی لاوازی خەڵک لە بواری خوێندەواری،سیستمی عەشایری وزوڵم وزۆری حوکومەتی پاشایەتی ودوو رویی ژومارەیەک سەرۆک عەشیرەت دژ بەسەقامگیری جمهوری کوردستان! *کاتێ  پێشەوا بووبە ئەندامی ژێکاف وەرچەرخانێک لەو رێکخراوەدا پێکهات نفووزی پێشەوا لە ناو خەڵکدا یارمەتیدەری بوو بۆ سەقامگیری ئارامی ئاسایش لە ناوچەکەدا. * پێشەواکەسایەتێکی هەڵکەوتوو بوو نە چۆ ژێر باری ئەو مامەڵەیەی سۆڤییەت وباقرۆف کە کوردستان بەشێک بێ لەئازەربایجان! *پاشان هاورێ ڕەستگار  پرژایە سەر دەسکەوتەکانی کۆمار وئەوخاڵە جەوهەریانەی کە کورد دەبێ شانازییان پێ بکات و تەناەت لایەنە سیاسییە شووناسخوازەکان لە پێش‌چاوی بگرن و لەو پێوەندییە وتی: بەدەست پێشخەری ئەمریکا وئینگلیس کۆماری ئازەربایجان رووخا وکوشتارێکی گەورە لە گەلی ئازەربایجان کرا، پێشەواش پەیمانی نەشکاند خۆی فیدای گەلەکەی کرد تا کوردستان وەک ئازەربایجان توشی کوشتاری بەرین و کاولکاری نەبێتەوە. دوای هەرەس هێنانی کۆمار، حیزبی دیموکڕاتی کوردستان هەستایەوە سەرپێ ورێچکەی پێشەوای گرتەوە بەر. لە بەشی کۆتایی سیمینارەکە هاوڕێ تێکۆشەر حەسەن ڕەستگا باسی لە بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردو لەو پێوەندییە‌دا وتی: کۆماری ئیسلامی لە ماهییەتی دانیە کە چارەسەری پرسی کورد و گەلانی ئێران بکا، بۆیە یەکریزی و هاوخەباتی کورد و گەلانی دیکەی ئیران تاکە رێگای نەمانی ئەودەستەڵاتەیە. لە برگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا  هونەرمەندان دیار و پێشەوا میرسەیدی بە چەندئاهەنگی ڕەسەن وشۆرشگێرانە چێژێکی تایبەتیان بە سیمینارەکە بەخشی. برگەیەکی دیکەی سمینارەکە تەرخان کرا بۆ بەرێز کاک سەعید بێگزادە کەوڵامی  پرسیاری بەشداربوانی دایەوە. تێبینی:  پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە وەڤدی یاوەری کاک حەسەن ڕەستگار بریتی بوون لە هاورێیان کاک سەێد بێگزادە، کاک رەحیم محەممەد زادە، کاک محەممەد ئیسماعیلی.