کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لەشاری بانە، بۆ بۆنەی ٢ی ڕێبەندان

17:51 - 4 رێبەندان 2717

بە بۆنەی ٢ڕێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. بۆ ڕیزگرتن لە یادوبیرەوەریی رۆژی ٢ی ڕێبەندان ئەمساڵیش لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان  چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان ، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە شاری بانە  لە چالاکیی تەبلیغی‌دا، رێزیان لە یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستان گرت و، لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیانیان دووپات کردەوە. تێکۆشەران و دۆستانی  دێموکرات، لە شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان  لە چەندین شوێنی ئەو شارە  چالاکییان نواندو لەو ڕێگایەوە لە گەڵ ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە گشتی، دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری بانە دەکا.