کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی دانمارک

22:41 - 9 رێبەندان 2717

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ژانوییەی ٢٠١٨ی زایینی ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێز گرتن لە ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ٥ی پاش نیوەڕۆ بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب، نوێنەر و ئەندامانی حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانی چوار پارچەی کوردستان بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆح و یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد. سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە هاوڕێ سروە فەتاحی ئاماژەیەکی کورت بە مێژووی کۆماری کوردستان کرا . پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن بەڕێز خالید ڕەواندووست بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی دانمارک خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا وێڕای ئیشارە بە چلۆنایەتی دامەزرانی کۆمار و گرینگی بڕیاری پێشەوای نەمر قازی محەممەد و هاوڕێیانی بۆ دامەزراندن و ڕاگەیاندنی یەکەم کۆماری کوردستان پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد و ورووژاندن و زیندوو کردنەوەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و درووشمەکانی پێشکەوتوو و سەردەمیانەی کە بریتی بوون لە دێموکراسی و ئازادی و مافی نەتەوایەتی و یەکسانی مافی ژن و پیاو کە بە دڕێژایی ئەو ساڵانە و ئێستاش وەک درووشم و ئامانجی سەرەکی حیزبە خۆشەویستەکەی پێشەوا حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە پێناویدا خەبات و فیداکاری دەکرێ. لە دڕێژەی پەیامی کۆمیتە وێڕای ئاماژە بە ڕاپەرینی ئەو دواییانەی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی ئیسلامیی ئێران زەروورەت وگرینگی یەکگرتووی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تیشکی خرابووە سەر. پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز سیروان ئەقدەم خوێندرایەوە. پاش خوێندنەوەی پەیام و برووسکە پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکانی میوان، بەشی دووهەمی مەڕاسیمەکە بە خۆشی و شادی و هەڵپەرکێ تا دەرەنگانێکی شەو بە دەنگی هوونەرمەندی دەنگ خۆش شۆڕش بۆکانی و موزیک ژەنی بە توانا حەمید ڕەسوڵی دڕێژە کێشا. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و لایەنانەی پەیام و بروسکەی پیرۆزباییان پێشکەش کرد: - کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێڕان. - پارتی دێموکراتی کوردستان -لیژنەی ناوچەی دانمارک - پارتی سۆسیالیستی کوردستان(باکوور). -حیزبی شۆعی کوردستان . - ڕۆژی سووری کوردستان لقی دانمارک برووسکەکان: - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) - پارتی ئازادی کوردستان(باکوور) - یەکیەتی ئافرەتانی کوردستان - فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک - ئینسیاتیفی کورد لە دانمارک - کۆمەڵەی کوردی- سووری دانمارک. - کۆمەڵەی کوردی- دانمارکی پلاتفۆرم