کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە کرماشان، بنکەیەکی حکوومەتیان کردە ئامانجی چالاکیی تەبلیغی

21:53 - 16 رێبەندان 2717

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان، "دەفتەری یاوەرانی ولایەتی ڕێبەر"،ی ئەو شارەیان کردە ئامانجی چالاکیی تەبلیغی و، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پەیامی خۆیانیان بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند. شەوی ١٢ی ڕێبەندان لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان، دژایەتی خۆیانیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی و هەروەها وەفادارییان بە نیسبەت تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە. لەو چالاکییە تەبلیغی‌دا لایەنگرانی دێموکراتدۆست لە شاری کرماشان دارو دیواری "دەفتەری یاورانی ولایەتی ڕێبەری"یان کردە ئامانج و، دروشمی شۆڕشگێرانەیان نووسی. شیاوی باسە لە درێژەی نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بەرانبەر کۆماری ئیسلامی، خەڵکی شاری کرماشان بەشێوە بەربڵاو هاتنە سەرشەقام و بە سەدان کەس لە خۆپێشاندەرانی کرماشانی دەسبەسەر کران. رۆژی ڕابردووش لە ترسی سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان لە بەرەبەر ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، ناوەندە ئەمنیەتییەکان چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردوە. 2 1