کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی ک،ژ،ک بۆ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان

18:09 - 2 رەشەمه 2717

رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاویی هەیئەتێکی کۆمەڵی ژنانی کوردستان " ک ژ ک" بە سەر پەرستی هەڤاڵ بەسێ ئەرزەنجان، سەردانی بنکەی سەرەکیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانیان کرد و، لە لایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتەوە بە سەرپەرستی خاتوو سوهەیلا قادری سکرتێری رێکخراو،  پێشوازیان لێ کرا. سەرەتا هەیئەتی مێوان لە لایەن خاتوو سۆهەیلا قادری وە ، بەخێر هاتن کران و باسێکیان لەسەر پێویستی هەبوونی پێوەندی لە نێوان ژنانی خەباتکار بۆ  لێک نزیک بوونەوەی بۆچوونەکانیان بۆ چارەسەری پرسی ژن لە کوردستان پێشکەش کرد. بەریزیان پێداگری لە سەر ئەوە کردەوە کە گفتوگۆ لە سەر ئەوە بابەتە پێویستیەکی هەمیشەییە تا دەگەینە رێگاچارەیەکی گونجاو بۆ گەیاندنی ئاستی ژنان بە ئاستی ژنانی پێشکەوتووی، ژنان لە جیهاندا. هەیئەتی مێوان بۆچوونەکانی یەکیەتیی ژنانیان بە ئەرێنی وەسف کرد لە بەرامبەر ڕەوتی چوونە پێشی بزاڤی ژنی کورد و هەنگاو هەڵێنان بۆ گرتنی کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی ژنی کورد،  بۆ هەرچوار پاڕچەی کوردستان کە هەموو خەباتکارانی ژن خۆی تێدا ببینەوە و،بە هی خۆیانی بزانن و هەر لە سەرتاوە کاری بۆ بکەن بەبێ جیاوازیی و بابەتی حیزبەکان لە هەر رەنگ و بە هەر قەوارەیەکەوە بن نەیەتە نێو بابەتی بەستنی کۆنفڕانسەوە. بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیەکی دۆستانە لە سەر ئەو بابەتە کرا و هەیئەتی مێوان بە دڵفراوانییەوە بۆچوونەکانی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانیان وەرگرت و، پێکەوە تاوتوێیان کرد کە چۆن و بە چ شێوەیەک!؟ لەمەو بەدوا هەنگاوی پێویست بۆ ئەو مەبەستە هەڵندرێتەوە و، ژنانی هەرچوار پارچە لە ژێر سەقفێک کۆ بنەوە و، باس لە هەڵگرتنی گرفتەکانی بەردەمیان بکەن تا بە ئاستی دڵخوازیی ژنان بگەن لە سەر کەوتن و بەشداریی هەرچی زیاتر لە خەبات بۆ دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد و بە تایبەتی مافی ژنی کورد. هەڤاڵانی ک،ژک دوای ئەوەی کە ڕا و بۆچوونی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتیان لە بارەی بەستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی هەرچوار پارچە وەرگرت و بە ئەرێنی وەریانگرت ،بەڵێنی ئەوەیان دا کە هاوهەنگاو هەموو لایەکمان بۆ ئەو مەبەستە گەورەیە هەوڵ بدەین و تێ‌بکۆشین لایەنەکانی دیکەی رێکخراوەکانی ژنانی هەرچوار پارچە بێنینە سەر ئەو باوەڕە کە پێکەوە دانیشین بۆ چارەسەری گرفتەکانی بەردەم ژنی کورد  و رێگەچارەی گونجاو ببینینەوە.