کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە مەهاباد، بە بۆنەی تازەترین شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان

20:08 - 15 رەشەمه 2717

لە شاری مەهاباد بە بۆنەی تازەترین شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، شەهید تالب بەساتی‌وەند ، چالاکیی تەبلیغی کرا. بۆ ڕیزگرتن لە یادوناوی شەهید تالب بەساتی‌وەند لاوی خوێندکاری کوردی ئیلامی، کە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەوشارە لەژێر ئازار وئەشکەنجە گیانی لە دەست‌دا ، لە شاری کوردپەروەری مەهاباد چالاکیی تەبلیغی کراو، لەوڕێگایەوە  تێکۆشەرانی دێموکرات لەشاری مەهاباد، یاد وناوی ئەو شەهیدەیان بەرز ڕاگرت. ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید تالب بەساتی‌وەند لە نێوشاری مەهاباد ، وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی گەلەکەمان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. شیاوی باسە شەهید تالب ‌بەساتی‌وەند ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان حەوتووی ڕابردوو لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ئیلام بەتاوانی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و،  هەروەها لایەنگریی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید کرا. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە سەرجەم تێکۆشەرانی نیوخۆی وڵات، بەتایبەتی لاوانی خوێنگەرمیی مەهابادی دەست‌خۆشییان لێدەکا و،  هیوای سڵامەتی وسەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.