کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیوەست‌بوونی پۆلێکی دیکە لە لاوانی کوردستان ، بە حیزبی دێموکراتی کوردستان

05:28 - 18 رەشەمه 2717

پۆلێکی دیکە لە لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای تێپەڕ کردنی  سەرکەوتووانەی دەورەی ٢٢٦ی سیاسی – نیزامیی پێشمەرگایەتی،  بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەیان لەبەر کرد. رۆژی ٤ شەممە ١٦ی رەشەمە، خولی ٢٢٦ی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە کۆتایی هات و، بەم‌جۆرە پۆلێکی دیکە لە لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون. .سەرلەبەیانیی رۆژی ٤شەممە ١٦ی رەشەممە لە فێرگەی سیاسی نیزامیی لە بناری هەڵگورد لە رێورەسمەێکی خنجیلانە‌دا کۆتایی دەورەی ٢٢٦ی سەرەتایی پیشمەرگە لە نێو کادرو پیشمەرگەکانی سنووری رۆژهەلاتی کوردستان بەڕیوە چوو، سەرەتا بەرێز برایم چووکەڵی بەرپرسی فێرگەی سیاسیی نیزامیی بەدانی کارتی پێناسی پێشمەرگایەتی وهەروەها دانی چەک و کەرسەی نیزامیی سازمان دراو بەو کەسانەی کە لەخولی دەورەی ٢٢٦ بەشدار بوون بەفەرمی لباسی پێشمەرگایەتییان لەبەر کرد، پاشان بەسروودی ئەی‌رەقیب و بە رێژەو نیزام جەمع دەستی پێکرد دواتر لە لایەن بەرێز حەسەن شێخانی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان چەند وتەیەکی سەبارەت بە کۆتایی دەورەی ٢٢٦ی سەرەتایی پێشمەرگە پیشکەش کرد سەرەتا بەرێزیان بەخێر هاتنی ئەو پۆلە لاوەی کرد کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ریزی تێکۆشەرانی دیموکراتیان هەلبژاردوە. ناوبراو لە بەشیكی قسەکانی دا باسی رۆڵ و ئەرگی گرینی ئەو لاوانەی بەرز نرخاند کە لە هەڵ ومەرجی ئیستا رێبازی شەهیدانی گەلەکەیان هەلبژاردەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لەداهاتوو‌دا ئەرکی زۆر گرینگ دەکەویتە سارشانیان ودەبێ شانازی بەخۆیان بکەن کە لە رێبازی ئەو حیزبەدا خەباتی خۆیان دەست پێکردوە. ناوبراو باسەکەی لە ۳ تەوەردا پێشکەش کرد: باسێک لەسەر دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی ئێران، سەرنجێکی خێرا لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرکی ئێمە بۆ داهاتوو. حەسەن شێخانی لە تەوەری یەکەمدا گوتی ؛خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار دەسەڵاتی راچڵەکاند و باسێکی زۆریشی لە نێو خەڵکدا لێکەوتەوە.  ناوبراو لە درێژەدا گوتی قەیرانە نێوخۆییەکانی ئێران و فشارە دەرەکییەکان تایبەتمەندیی یەکتر زیادکردنیان هەیە و بەتایبەت ئەگەر لە داهاتوودا چینەکانی کۆمەڵگە یەکبگرن مەترسییەکی جیدی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دروست دەکەن. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی‌دا  گوتی؛ ئەگەری گۆڕان لە هەموو کات زیاتر بەڵام ئەوە رەوتی رووداوەکانە کە جۆری گۆڕانەکە دیاری دەکا.  ناوبراو لە بەشی دووهەم‌دا گوتی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە حاڵەتی بێتەفاوتی هاتۆتەدەر و فەعال بووە ئەمەش بەسەرنجدان بەو چالاکییانەی دەکرێن بە روونی دەردەکەوێ و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە گوتاری حدک کە هەمان گوتاری تاریخی حیزبی دێموکراتە بەڵام موتوربە کراوە بە رۆحی سەردەم زیاتر پەرەپێ‌بدەین. لە دوا تەوەری باسەکەی داوای لە بەشدارانی دەورەی ٢٢٦ کرد گرینگیەکی زۆر بە خۆپەروەردە کردن بدەن چونکە سیاسەتی سەرکەوتوو پێویستی بە فکر و زاستە. دوای وتەکانی بەرێز حەسەن شێخانی سروودی من پێشمەرگەی کوردستانم لە لایەن بەشداربووانی دەورەی ٢٢٦ی سەرەتایی وتراوە، پاشان پەیامی بەشداربووانی دەورە لە لایەن رەحمەت ساعدپەنا خوێندراوە. دواتر چەند شێعرو گۆرانی لە لایەن بەشداربووان هێمن قارەمان، کەویار رەهنشین ومهدی رەحمان نژاد خوێندراوە. پاشان بەشداربووی دەورەی ٢٢٦ خاتوو کەویار رەهنشین بە دەنگە خۆشەکەی گۆرانێکی پیشکەش کردو دوا بەشی بەرنامە بە پیرۆزبایی لە بەشداربووانی دەورە کۆۆتایی هات.