کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی تیرۆرکرانی شەهید قادرقادری لە شارەکانی کوردستان

22:36 - 18 رەشەمه 2717

خەمخۆران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی تیرۆرکرانی فەرماندە قادرقادری چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد. دوای چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار و سنە و مەهاباد،ئەمجارە لایەنگرانی حیزب لە شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار بە تیرۆری یەکێک لە فەرماندە لێهاتووەکانی حدک، لە خاکی هەرێمی کوردستان، لەو رێگایەوە پیلانگێڕان و کردەوەی قیزەونی تیرۆرییان مەحکووم کردو هەروەها خۆیان بە درێژدەری سەرجەم شەهیدانی حیزبی دێموکرات زانی. دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری بانە، بە دروشمی ئەوەی کە بەڵێنی دەدەن درێژەدەری ڕێگای شەهید قادر بن، لەگەڵ ڕێبازی سەرجەم شەهیدانی گەل پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە لە شاری شنۆ، دۆستان و ئەندامانی حیزب، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە یادوناوی شەهیدی فەرماندە، قادرقادرییان بەرز ڕاگرت و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد. شیاوی باسە لەدرێژە هاوخەمی کردنی خەڵکی شارەکانی کوردستان بۆ سێیەمین جار لەشاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو و تێکۆشەرانی حیزب لەوشارە تابلۆکانی سێ ڕێیانی بەنداوی مەهابادیان بە وێنەی شەهید قادر ڕازاندەوە.