کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ڕەبەت ، بە بۆنەی تیرۆرکرانی قادر قادری

16:01 - 20 رەشەمه 2717

تێكۆشەرانی دێموکرات لە ڕەبەت ،  بە بۆنەی تیرۆرکرانی شەهید قادر قادری ، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادی ئەو فەرماندە بەوەجەیان بەرزڕاگرت. بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان  گەیشتووە  رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٩ی  ڕەشەمە لە سێ ڕۆژەی تیرۆری قادر قادری ، لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا یادوناوی شەهید قادرقادرییان بەرزڕاگرت. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت   بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید قادر،  لەو ڕێگایەوە هاوکات لەگەڵ مەحکووم‌کردنی  کردەوەی تیرۆریستی  ، لە گەڵ شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بە تایبەتی فەرماندەی شەهید قادر قادری پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. هاوکات لە شاری پیرانشاریش چالاکییەکی هاوشێوە بەڕێوەچوو. هەروەها بەشێک لە خەمخۆرانی حیزب و گەل، نیشتەجێی شاری تاران ، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوە و تراکتی پێوەندی‌دار لە گەڵ تێکۆشەرانی دێموکراتی کوردستان هاوخەمییان دەربڕی. شیاوی باسە  کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک قادر قادری،  شه‌وی ١٧ی ڕەشەمە لە قەزای ڕانیە کەوتە بەر دەستڕێژی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی  و  شەهید کرا.