کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری بانە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید قادر قادری

16:28 - 20 رەشەمه 2717

لە سێیەمین رۆژی تیرۆرکرانی فەرماندەی شەهید قادرقادری، کە بە دەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی، لە هەرێمی کوردستان شەهید کرا. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە  لە شاری بانە لە چالاکییەکی بەربڵاودا یادوناوی ئەو شەهیدە ئازیزە بەرزڕاگیرا. ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لە شاری بانە بە مەبەستی مەحکووم کردنی کردەوەی تیرۆریستی لە دژی تێکۆشەرانی دێموکرات و هەروەها بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندە قادرقادری، چالاکیی تەبلیغاتییان کرد. لەو چالاکییە‌دا لە چەندین شوێنی بەرچاوی شاری بانە وەکوو ساتاوا،چوارڕای مەولەوی، بانە کۆن، گەڕەکی مەولەوی و داوێنی کێوی ئاربەبا، تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار بڵاوکراوەتەوە. شیاوی باسە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تیرۆرکرانی فەرماندە قادرقادری خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەرۆشەوە لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخەمییان دەربڕی.