کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی تازەترین شەهیدانی حدک، لە تاران و کەرەج

21:13 - 20 رەشەمه 2717

کوردانی نیشتمانپەروەری ئیلامی و، نیشتەجێی شاری تاران و کەرەج، لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا یادوناوی نوێترین شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان واتە، شەهید تالب بەساتی‌وەند و فەرماندەی شەهید "قادر قادری"یان، بەرزڕاگرت. تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تارانی پایەتەخت و شاری کەرەج بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە و، بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان تالب بەساتی‌وەند و  فەرماندە قادرقادری  لە گەڵ ڕێبازی شەهیدانی حیزب وگەل پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە ئەندامان و دۆستانی حیزب لەو دووشارە بە چالاکیی تەبلیغی کوشتنی لاوی خوێنگەرمیی ئیلامی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ئیلام بەناوی تالب بەساتی‌وەند"یان مەحکووم کردو، هاوکات تیرۆرکرانی فەرماندە شەهید قادر قادری، کادریری لێهاتووی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە خاکی باشوور و بە دەستی  بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی  شەرمەزار کرد.