کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پرسە و کۆڕیادی ڕێزلێنان بۆ شەهید قادر قادری، لە وڵاتی دانمارک

17:32 - 21 رەشەمه 2717

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی مارسی ۲۰۱۷ زایینی کۆڕێکی پرسە و ڕێزلێنان بۆ نوێترین شەهید دەستی تێرۆری تاریک پەرەستانی کۆماری ئیسلامی شەهیدی فەرمانده وکادری لێهاتوو قادر قادری،  لەلایەن کۆمیتەی دانمارکی حیزب لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری ڕوسکیلدە بە بەشداری ڕادەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایە نگرانی حیزب و نوێنە رانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و ڕەوەندی کوردی نیشتەجێ لە وڵاتی دانمارک پێک هات. ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ۳ی پاشنیوەڕۆ بە سروودی ٸەی شەهیدان و خولەکێک بێدەنگی بۆ یاد و ڕوحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد دەستی پێکرد. بە دوای ئەو دا سەرەتا پەیامی کۆمیتە لە لایەن هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە. لە پەیامی کۆمیتەدا وێڕای بە خێرهاتنی ئامادەبووان و سە رەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید قادر قادری و هاوسەنگەرانی و بنەماڵەی دێموکڕات، وەگەڕکەوتنە وەی دەزگای تێرۆری ڕژیمی دژی گەلی ٸیسلامی کە نیشانەی زەبوونی کۆماری ٸیسلامی و ترس و دڵەڕاوەکێی ڕێبەرانی کۆماری ٸیسلامی لە ڕاپەڕینی ٸە و دواییانەی گەلانی وەزاڵە هاتووی ٸێران و مسوەگەر بوونی نیزیکی و هاتنی کاتی ڕووخانی حکومەتەکەیانە و بە کردەوەش دەرکەوتوە کە نەگرتن و بەند کردن و نە کوشتن و تێرۆر ناتوانی پێش بە ڕوخانی ڕژیمی جینایە تکاری ٸیسلامی بگرێ . هەروەها ٸیشارە بە زەرورەتی یەکگرتویی زیاتری حیزب ولایەنەکان و پێویستی هەڵوێست گرتنی حکومەتی هەرێم و دەزگا ٸەمنیەکانی و بێدەنگ نەبوونیان لە هەمبەر کردەوەی دزێوی تێرۆری ٸازادیخوازان و تێکۆشەران بە دەستی بەکرێگیراوانی کۆماری ٸیسلامی له سەر خاکی هه رێمی کوردستان کرابوو . لە درێژەی کۆڕیادەکە دا پارچە شێعرێکی شاعیر کاک ڕەسوڵ سوڵتانی بۆ شەهید قادر قادری لە لایەن هاوڕێ وریا مەللاک بەڕێوەبەری بەرنامە خوێندرایەوە. هەروە ها پارچە پەخشانیک لە ژێر ناوی شەهید، لە لایەن هاوڕێ ٸەحمەد ڕەحمانی پێشکەش کرا. ٸەو حیزب وڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە پەیام و بروسکەی پرسە و سەرەخۆشییان پێشکەش کرد بریتی بوون لە: - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ٸێران - حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ٸێران - یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان - پارتی ٸازادی کوردستان (باکور) - فیدڕاسێۆنی کۆمەڵە کوردییەکان - پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور - بروسکەی هاوخەمی وسەرەخۆشی پارتی دێموکڕاتی کوردستان