کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە کۆنفڕانسی حیزبی تەزامونی دیموکراتیکی ئەهواز

22:27 - 28 رەشەمه 2717

لەلایەن حیزبی تەزامونی دێموکراتیکی ئەهواز سمینارێك لەژێر ناوی بەرەسمی ناسینی مافی نەتەوەكان و بناخەی دارشتنی دێمۆكراسی لە ئێران لەرێکەوتی ١٧ی مارسی ٢٠١٨ لە شاری لەندەن بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی حیزبی تەزامون، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێكهاتوو لە بەرێزان کاک خالیدی حەسەنپوور بەرپرسی پەیوەندی لەگەڵ ئوپۆزیسیونی ئیران، کاک مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و کاک کەیوان شێرزاد ئەندامی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا بەشداریان ئەو کۆنفڕنسە بوون. کۆنفرانسەکە کاتژمێر ١١ بۆ ٦ی ئێوارە درێژەی کێشا و نوێنەری حیزب بەرێز خالید حەسەنپوور وتارێکی لەژێر ناوی''بەبێ دانپێدانان بە ناسنامەی نەتەوەکانی ئێران دێموکراسی دابین نابێت" پێشکەش کرد. بەڕیز حەسەنپوور لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە حاکمیەتەکە یەک لەدوا یەکەکانی ئێران چۆن بەئانقەست دەستیان لە پێکهاتەکانی ئێران وەرداوە و لە جیاتی دەستەواژەی نەتەوە لە دەستەواژەی قەوم کەلکیان وەرگرتوە. پاشان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا لەسەر دەستەواژەی قەوم وەستا، کەمانای کۆی چەند تایفەیەکی لە رووی خوێنی لێك نیزێك دەدا و ئامانج لەو کارە ئەوە بووە و ئەوەیە کە قەوم بەجۆرێك بچوك بکرێتەوە و ببێتە ژێرکۆی "میلەتی ئێران". بەڕیز خالید حەسەنپوور لە بەشێکی تری وتارەکەی دا ئاماژە بەوە کرد کە حاکمیەت بە بەراوەژوو نیشاندانی ناسنامەی پێکهاتەکانی ئێران دەیهەوێ ئەوان لەمافە بنەرەتیە سیاسیەکانیان بێ بەش بکات و ئاستی داواکاریەکانیان بینێتە خوارێ. نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لەکۆتای وتارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ داهاتووی ئێران، ئۆپۆزیسۆنی سەرانسەری لەدوو رێگای زیاتر لەبەردەم نیە. یان دەبێ تاقیکاری نیزامی پادشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات کاتەوە کە لە سەر بنەرەتی ئینکاری ناسنامەی گەلان دامەزرابوو کە ئەو رێگایەش دەبیتە بەرهەم هێنانەوەی ئیستبداد لە ئێران دا. رێگای دووهەم ئەوەیە کە ئوپۆزیسیون لەتاقیکاری ئەو دوو نیزامە سەبارەت بە نەتەوەکان دەرس وەرگرێ و دان بەناسنامەی پێکهاتەکانی ئێران دابنێ و چوارچێوەیەکی حقوقی لە شکلی فدرالیزم،یان بۆ بە رەسمی بناسێ. ئەو کۆنفرانسە لە چوار پانێڵ پێك هاتبوو کە پانێلی یەکەم لەسەر بیوگرافی شەهید مەنسور ئەهوازی کە یەکێك لەرێبەران و بناخەدانەرانی حیزبی تەزامونی دیمواتێكی ئەهواز بوو، کە چەند کەس لە بەرێوەبەرانی حیزبی تەزامون و هەروەها بنەماڵەی مەنسور ئەهوازی قسەیان کردو رێزیان لێگیرا. جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسەکە دا لەگەل بەشێکی بەرچاو لە نوێنەر و سەرۆکی حیزب و ڕێکخراوی نەتەوەکان دیدار و گفتوگۆیان کرد. بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەناکان و کەسایەتیی سیاسی سەر بەنەتەوەکانی جێگیر لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە بوون.