کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکییەکی بەربڵاو بە بۆنەی نەورۆز و، یادی ١٠ی خاکەلێوە لە شنۆ

20:50 - 4 خاکەلێوه 2718

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کوردپەروەری شنۆ، لە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغی‌دا بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و هەروەها یادوناوی تازەترین شەهیدی دەستی تیرۆر ،شەهید قادر قادری کادرو فەرماندەی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی کردنی بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز، یادوناوی سەرجەم شەهیدانی حیزب، بەتایبەتی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوەیان بەرزڕاگرت. لەو چالاکییە تەبلیغاتیە‌دا سەرەڕای ئەوەی کە کەشێکی ئەمنیەتی بەبۆنەی هاتنی نەورۆز لە شارەکانی کوردستان زاڵە، بەڵام دۆستانی و لایەنگرانی چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان زیاتر لە ١٥٠٠ تراکت و نووسراوەو وێنەی پێوەندی‌داریان بڵاو کردوتەوە. ئەندامی سەربە ڕیکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ لە تێکۆشانێکی کەم‌وێنە‌دا بە بڵاو کردنەوەی بانگەوازێک بەبۆنەی هاتنی نەورۆز داوایان لە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی ناوچەی شنۆ کردوە کە لەساڵی نوێ‌دا بەیەکریزی و هاوخەباتی زیاترەوە بە دژی پیلانەکانی ڕیژیم بوەستن و زیاتر یارمەتیدەری بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلی کورد بن، لە کوردستان. هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ بەبڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەر و تازەترین شەهید حیزب، فەرماندە قادر قادری، لەگەڵ ئامانج و رێبازی شەهیدان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە و لە بەرەبەرەی هاتنی ١٠ی خاکەلێوە ، رێزیان لە شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل و حیزب گرت. شیاوی باسە ئەو شوێنانەی لە شار و ناوچەی شنۆ چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە: ئەمیر ئاباد، شاکر ئاباد ،گاوداران، سەلیمئابادی سەرێ و خواروو ، ئێرانخۆدروو، مامتەمر، رەحیم ئاباد ، دەورووبەری مزگەوتی بازار، حەنەفیان ،سەیداوێ،شەهرەک ،کووچەباغ ، قەبری شەهیدان ، شورای رووحانیەت، مزگەوتی حاجی حەسەن ،شەبانەروزی ، رەحیم زادە ، رەحیم ئاباد ، لە گەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکە شاری شنۆ کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی کردنی هاتنی ساڵی نوێ لە سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی خەمخۆری حیزب لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری نیشتمانپەروەری شنۆ سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشیان دەکات و، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.