کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و دەستپێکی سەری ساڵی کوردی، لە پارێزگای ئۆسفۆڵدی نۆڕوێژ شەوئاهەنگێک بەڕێوە چوو.

23:59 - 7 خاکەلێوه 2718

ئێوارەی رۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی، بۆ رێزگرتن لە نەورۆز و دەستپێکی ساڵی نوێی کوردیییەوە، لە شاری "رۆدە"ی پرێزگای ئۆسفۆڵد شەوئاهەنگێک بەڕێوەچوو. سەرەتای شەوئاهەنگەکە بە سروودی "ئەی رەقیب" و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر بەڕێوبەرانی بەرنامە "وریا میراوەیی‌" و "ژاکاو ساڵحزادە" وێڕای خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوە،وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووانیان کرد. پەیامی نەورۆزانەی کۆمەڵەی کولتووری و یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان‌و یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆسفۆڵد، لە لایەن خاتوو "کانی کەریمییان" خوێندرایەوە کە پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزباییکردنی جێژنی نەورۆزو دەستپێکی سەری ساڵی نوێی کوردی، ئاوڕێکی لە خەم‌و مەینەتەییەکانی کورد لە کوردستان بە گشتی‌و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی دابوویەوەو کۆماری ئیسلامی ئێران‌وکردەوە نامرۆڤانەکانی داگیرکەرانی کوردستانی لە پارچەکانی تری کوردستانی لە باشوور، باکوورو رۆژئاوای کوردستانی مەحکووم کردبوو. دوابەدوای ئەو پایەمە، سروودی نەورۆز لە لایان هونەرمەندی دەنگخۆشی نەتەوەکەمان کاک "ئەسعەد مەریوانی"یەوە هاتە پێشکەشکردن. پاشان هەر بەم بۆنەوە لەلایان کاک "شۆڕش قادرزاد" پارچە هۆنراوەیەک خوێندرایەوە . دوابڕگەی ئەم شەوئاهەنگە، تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕکێ کە لەم بڕگەیەشدا، هونەرمەندان کاک ئەسعەد مەریوانی و کاک کارۆخ دەروێش بە دەنگە خۆش و هەستبزوێنەکانیان چەندین گۆرانی شادیان پێشکەش کرد و تا درەنگانی شەو شەوئاهەنگەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ درێژەی کێشا.