کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی پێشەواقازی محەممەد لە شاری مەهاباد

14:11 - 8 خاکەلێوه 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و مافخوازی کوردستان بەرز ڕاگیرا. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە کە ناوزەد کراوە بە رۆژی شەهیدانی کوردستان ، لە شاری کوردپەروەری مەهاباد شوێنی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە چالاکییەکی تەبلیغی، یادوناوی شەهیدی ڕێبەر،  پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە لە پێناوی سەرخستنی نەتەوەکەیان گیانی خۆیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد، بەرز ڕاگیرا. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشەوای کوردان ، بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان,  پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی لە شاری مەهاباد کە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە:  گەڕەکی جانبازان، ئازادەگان و چەندین شەقام و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تێکۆشەرانی درێژدەری ڕێگای پێشەوا و هەڤاڵانی  لە شاری مەهاباد, بەرز دەنرخێنێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.