کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی شەهیدان لە مەهاباد

15:43 - 11 خاکەلێوه 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا کە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە کە ناوەزد کراوە بە رۆژی شەهیدان ،  یادی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و مافخوازی کوردستان بەرز ڕاگیرا. بە بۆنەی١٠ی خاکەلێوە ، لە شاری کوردپەروەری مەهاباد ، لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا، یادوناوی شەهیدی ڕێبەر،  پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە لە پێناوی سەرخستنی نەتەوەکەیان گیانی خۆیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد، بەرز ڕاگیرا. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشەوای کوردان ، بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان,  پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی لە شاری مەهاباد کە بۆ جارێکی دیکە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە:  گەڕەکی ئەرمەنیان و کووچەی ئیدارەی کار ، و چەندین شەقام و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تێکۆشەرانی درێژدەری ڕێگای پێشەوا و هەڤاڵانی  لە شاری مەهاباد, بەرز دەنرخێنێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.