کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئیلامی دێرین، یادی پێشەوای کوردان بەرزڕاگیرا

18:27 - 11 خاکەلێوه 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی  لە شاری سەرواڵەی ئیلام بەرزڕاگیرا. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە کە هاوکات بوو،  لەگەڵ ساڵرۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، لە شاری سەراوڵەی ئیلام   ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی پێوەندی‌دار یادو ناوی یەکەم سەرۆکۆماری کوردستان و هاوڕێیانی کە لە پێناوی سەربەستی گەلی کورد گیانیان بەخشی، بەرز ڕاگیراو ، هەروەها بەرانبەر بە سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل وەفادراییان نواند. تێکۆشەرانی دێموکرات لە پارێزگای ئیلام چەندین ساڵە لە سەرجەم بۆنە نەتەوەییەکان لە ئەوپەڕی خەمخۆری و بوێرییەوە چالاکییان هەیە و ئەمساڵیش لە یادی ٧١مین ساڵیادی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد کە بە رۆژی شەهیدان ناسراوە لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا  وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕێباز و ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد  سەلماند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین ، لە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی لە خەڵکی ئیلامی کوردپەروەر دەستخۆشی لێ دەکاو،  هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.