کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سیمینارێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە دانمارک

06:01 - 13 خاکەلێوه 2718

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ٣١ی مەی ٢٠١٨ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە وڵاتی دانمارک، بە بۆنەی ١٠ی خاکەڵیوە ٧١هەمین ساڵی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد، یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان و هاوڕێیانی لە لایەن حکومەتی ڕوخاوی پەهلەوییەوە، سیمینارێکی بۆ بەڕیز کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هێنا. لەو سمینارە دا نوێنەری چەندین حیزب و ڕیکخراوی کوردستانی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک و ئەندام و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشدار بوون. سەرەتای سیمینارەکە بە وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەڕیز خالید رەواندووست بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک، سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی رگاریخوازانەی گەلی کورد و لە سەروی هەموویانەوە پێشەوای و هاوڕێیانی دەستی پێکرد. پاشان نۆبە گەیشتە بەڕیز کاک مستەفا شەڵماشی بۆ پێشکەش کردنی باسەکەی. بەڕیز شەڵماشی لە سەرەتای وتەکانی دا ئاماژەی بە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە و گرینگی ئەو ڕۆژە لە مێژووی گەلی کورد بە گشتی و حیزبی دیموکراتی کوردستاندا کرد و باسی لە ڕۆڵی گرینگی پێشەوا لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا و لە سەر شۆڕشی کورد بە گشتی کرد. بەڕێز شەڵماشی بە ئاماژە بە زەبرو زەنگی حکومەتە جۆراوجۆرەکانی ئێران و تێرۆری ڕێبەرانی حیزبەکەمان،  شەهید کردنی دەیان ئەندامی ڕێبەری، سەدان فەرماندە و کادری بەوەج و هەزار کادر، ئەندام و لایانگر و خەڵکی ئاسایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد بە درێژایی دەیان ساڵ خەبات دا، وتی: خەبات و شۆڕش و تێکۆشانی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان هەر بەردوام  بووە و نەک لاواز نەبووە، بەڵکوو ئەمڕۆ خەبات و تێکۆشان گەشتووەتە ناو کۆمەڵانی خەڵک و تێکۆشەرانی ناوخۆ بوونەتە جڵەوکێشی ئەو خەباتە و دەکرێ وەک نموونەیەک بۆ ئەو ئیدعایەمان ئاماژە بە نەورۆزی جامانەکان بکەین کە ئەوە دوو ساڵە لەو پەڕی جۆش و خرۆش و گەورەیی و عەزەمەت دا لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە بەڕیوە دەچێ. بەڵام سەڕای هەموو ئەو کەوتن و هەستانەوە و سەرکەوتن و شکستانە دەبێ بە ئاوڕ دانەوە لە مێژووی خوێناوی خۆمان و حیزبەکەمان بیر لەوە بکەینەوە و لە خۆمان بپرسین کە شۆڕش و خەبات لە ڕۆژهەڵات دا گەشتووەتە کوێ، تا چەند توانیومانە درێژە پێدەری ڕیبازی خەباتی ئەو شەهیدانە بین و نوێنەری راستەقینەی خەت و ڕێبازەکەیان بین. بەڕێز شەڵماشی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ئاماژەی بە کەوتن و هەستانەوەکانی شؤڕش و خەباتی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان وکرد و باسەکەی گرێ دایەوە بە بارودۆخی ئێستا کورد لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا و لەو بڕوایە دا بوو کە سەرەڕای شكست و پاشەکشەی شۆڕشی و بزاڤی کورد لە گۆڕەپانی خەبات دا، بەڵام کورد و بزافی ڕزگاریخوازانەمان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ناسراوترە و کورد بووتە فاکتەریكی گرینگ لە چارەسەری کێشەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و بە بێ چارەسەری کێسەی کورد ئاسوودەیی ڕوو لەو ناوجەیە ناکات. بەڕێز ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبەکەمان، بەشیک لە قسەکانی تەرخان کرد بۆ بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و جیهان و دەور و تەئسیری حیزبەکانی لە سەر ناوخۆی کوردستان و بە تایبەت حیزبەکەمان کە بە پشتگیری بەردەوامی لە خەباتی مەدەنی و تێکۆشەرانی ناوخۆ، لەو بڕوایە دابوو کە دەبێ هەموو هەوڵ و کۆششی حیزبەکان بە گشتی و حیزبی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی لەوە دا خۆ ببینێتەوە کە خەبات و تێکۆشانمان بگوازیبنەوە ناو خۆی وڵات و هەر لەو سۆنگەیەوە یەکگرتن و هاوکاری حیزب و ڕیکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە زامنی سەرکەوتن زانی و ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی چەندین حیزبی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری یەکتر و لە ژێرناوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران. بەڕێز مستەفا شەڵماشی سەبارەت بە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی چەند مانگی دوایی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شارە گەورەکانی ئێران، پێی وابوو کە ئەگەر لە ئیستا دا ئەو سەرهەڵدانانە بۆ ماوەیەکی کاتی دامرکاونتەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە کە ڕق و بێزاری خەڵکی ئێران دژ بەو ڕژیمە کەم بووەتەوە یان خەڵکی ئێران لە داواکاری رەوای خۆیان بۆ باشتر کردنی ئاستی ژیانیان پاشەکشەیان کردووە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ئەو نارەزایەتییانە وەک پشکۆی ژێر خۆڵەمێش ڕۆژێک دێت کە بەترینتر لە جاری پێشوو بگەشیتەوە و چارەنووسی ئەو ڕژیمە بەرەو فەوتانی یەکجاری بەرێ. بەشی کۆتایی ئەو سمینارە تەرخان کرا بۆ پرسیار و وڵامی بەشداران، کە لەو بەشەش دا بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی وڵامی چەندین پرسیاری ئامادە بووانی دایەوە.