کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلامی کوردپەروەر، یادی ١٠ی خاکەلێوەی کردەوە

08:18 - 13 خاکەلێوه 2718

لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا، لە شاری ئیلام  یادی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی  لەو شارە  بەرزڕاگیرا. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە بە بۆنەی ساڵیادی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە ناوزەد کراوە بە یادی شەهیدان ، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی پێوەندی‌دار بە  یادو ناوی یەکەم سەرۆکۆماری کوردستان و هاوڕێیانی کە لە پێناوی سەربەستی گەلی کورد, گیانیان بەخشی، بەرز ڕاگیراو ، هەروەها بە بڵاو کردنەوەی وێنەی تازەترین شەهیدی دەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی و تیرۆر کردنی فەرماندەی شەهید" قادر قادری"یان بەرزڕاگرت. تێکۆشەرانی دێموکرات لە پارێزگای ئیلام  بەبڵاوکردنەوەی وێنەی پێشەوای کوردان و هەروەها نوێترین شەهیدی دەستی تیرۆر  فەرماندە قادر قادری، یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستانیان بەرزڕاگرت و لەو ڕێگایەوە وەفادرایی خۆیانیان  بە ڕێبازی پێشەوا و شەهیدانی کوردستان سەلماند. شیاوی باسە لاوان و لایەنگرانی خوێنگەرمیی ئیلامی چەندین ساڵە لە سەرجەم بۆنە نەتەوەییەکان لە ئەوپەڕی خەمخۆری و بوێرییەوە چالاکییان هەیە و، ئەمساڵیش لە یادی ٧١مین ساڵیادی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد کە بە رۆژی شەهیدان ناسراوە لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا  وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕێباز و ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد  سەلماند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین ، لە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی لە خەڵکی ئیلامی کوردپەروەر دەستخۆشی لێ دەکاو،  هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.