کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزب لە کۆنگرەی حیزبی چەپی ئێران " فەدائیانی خەڵک "

00:15 - 15 خاکەلێوه 2718

لەسەر بانگهشتنی رەسمی حیزبی چەپی ئیڕان ( فەدائیانی خەڵک ) هەیئەتێکی حیزب پێکهاتوو لە هاوڕێیان خالید حەسەنپور بەرپرسی پیوەندییە ئێرانێەکان و سولتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان، بەشداریان لە یەکەم کۆنگرەی رێکخراوی نابراو لە شاری کۆڵنی ئاڵمان کرد. هەیئەتی حیزب کە لە دووهەم رۆژی بەرێوەچونی کۆنگرەدا بەشدار بوو، پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەش بە هەیئەتی بەرێوەبەری کۆنگرە کرد. لەو پەیامە دا وێرای پیرۆزبایی بە بۆنەی کۆنگرەی وەحدەت و یەکگرتنەوەی سێ رێکخراوی چەپی ئێرانی، یەکگرتنی سێ لایەنی چەپی ئێرانی لەو قۆناغەدا کە پایەکانی ئیستبدای دینی ئێران بەرەو لەرزین دەچن بە شتێکی باش و ئیجابی زانرا بوو. لە درێژەی پەیامەکەدا جەخت کرابووە سەرئەوەیکە حیزبی دێموکراتی کوردستان هەمیشە خۆی بە نیزیک و دۆستی لایەنە چەپە سەرانسەرییەکان زانیوە و پێی وایە چەپەکان لە هەموولایەنێک زیاتر شارەزای زوڵم و ستەمی نەتەوایەتی لەلایەن دوو نیزامی سەڵتەنەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی گەلانی ئێرانن و داواکرابوو کە حیزبی چەپی ئێران لە کاروتێکۆشانی خۆیدا بایەخێکی زیاتر بە کێشەی نابەرابەری ئیتنیکی لە ئێراندا بدات. شایانی باسە کە سێ رێکخراوی چەپی ئێران بە نێوەکانی ١- رێکخراوی فیدائیانی خەڵکی ئێران ( اکثریت )، ٢- رێکخراوی ێەکیتی فیدائیانی خەڵک ( لایانگرانی یەکێتی چەپ )، ٣- '' کنشگرانی چەپی ئێران ماوەی نیزێک بە چەند ساڵە کە پرۆسەیەکیان بۆ وەحدەت دەست پێکردووە و سەرئەنجام حەوتووی رابردوو لە کۆنگریەکدا کە سێ رۆژی خایاند، بەرەسمی یەکیان گرت و رەوتێکی نویان بە نێوی حیزبی چەپی ئێڕان ( فەدائیانی خەڵک ) دامەزراند.  هەیئەتی حیزب کە لە دووهەم رۆژی کۆنگرەکەدا بەشداربوو، دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە لە پەراوێزی ئەو کۆنگرەیە دا لەگەڵ بەشێک لە لایەنەن کەسایەتییە سیاسییە بەشدارەکان دیدار و چاوپێکەوتن بکا hdk-fidayekan.jpg