کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنە ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان ، لە شاری سەقز

01:04 - 21 خاکەلێوه 2718

لاوانی بەهەست و هەڵوێستی شاری سەقز ،لە لەگەڵ یەکیەتیی لاوان  پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. بەبۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە یادی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لاوانی درێژەدەری ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەقز  لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا ڕیزیان لە ساڵرۆژی دامەزرانی ئەو رێکخراوە کە یەکیکە لە یادگارە بەنرخەکانی دەوڵەتی کۆماری کوردستان گرت. لە بەرەبەری ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات ، تێکۆشەران و لاوانی سەر بە ڕێکخستنەکانی ئەو یەکیەتییە لە شاری سەقز بەبڵاو کردنەوەی تراکت و درووشمی تایبەت لەو شارە  ، پەیمانی رێز و وەفایان لەگەڵ یەکیەتیی لاوان دووپات کردەوە. بەشی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان بەو بۆنەوە دەستخۆشی بە لاوانی شۆڕشگێڕی سەقزی دەلێ و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ.