کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕی یادکردنەوە لە سارم خان سادق وەزیری لە وڵاتی سویس

23:36 - 3 بانەمەڕ 2718

رۆژی یەکشەممە ٢٢ ی ئاپریلی ٢٠١٨ لە شاری بێرنی پایتەختی وڵاتی سویس کۆڕ یادێکی گەورە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی سارم خان سادق وەزیری مافناس و تێکۆشەری کۆچ کردووی گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان کە نزیکەی ٢ حەوتوو پێش ئێستا لەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد، بە بەشداری چەند لایەنی کوردی ھەر چوارپارچەی کوردستان، نوێنەرانی کومیتەی فەڕانسەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و چەند ڕێکخراوی ئێرانی بەرێوەچوو. کۆریادەکە سەرەتا بە وتەی بەخێرهێنان لە لایەن کۆڕگێری بەرنامەکە خاتوو شەهین مۆدەڕێسی و بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب کە لە لایەن کۆڕی سروودی یەکێتی لاوان پێشکەش کرا دەستی پێ کرد و پاشان خوولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی ھەموو شەھیدان راگەیەندرا. دوای ئەو بڕگەیە داوا لە بەرێز جەلیل گادانی ڕاوێژکاری دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات و نوێنەری دەفتەری سیاسی بۆ ئەو مەراسمە کرا کە وتارێک لە سەر کەسایەتی سارم خان و پەیوەندی کۆچکردوو لەگەڵ حیزبی دێموکرات پێشکەش بە بەشدار بووان بکات. کاک جەلیل زۆر بە وردی رۆڵی کۆچکردووی لە خەباتی گەلی کورد لە رۆژھەڵات و دۆستایەتی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و شەخسی دکتور قاسملوو،ی بۆ بەشداران شی کردەوە. پاشان لە ھەمان بڕگە دا وێنەیەک کە بە دەست کێشرابۆوە لە لایەن ھاوڕێ کاروان شێخ مەحەمەدیەوە پێشکەش کرا بە بەرێز کاک جەلیلی گادانی وەک دۆست و کەسێکی نزیکی سارم خان لە تەمەنی ژیانی دا پاشان رێورەسمەکە بە چەندین پەیام و پەخشان درێژەی پێ درا کە بریتی بوون لە: - بەیاننامەی دەفتەری سیاسی "حدک" سەبارەت بە کۆچی دوایی سارم خان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی سوئیس ھاوڕێ زاھیر قادر حاجی - چەند وتەیەکی مامۆستا فەوزی رەمزی کەسایەتی باشووری کوردستان - پەخشانێک لە لایەن کاک عەلی سوورەچۆمی کادری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان - پەیامی کانوونی دێموکراتیکی پەنابەران لە سوئیس - پەیامی حیزبی چەپی "فداییان خلق ایران" - وتاری مامۆستا عەزیزی ئەحمەدی کادری لە مێژینەی حیزب لە مەڕ پەیوەندی نێوان خۆی و سارم خان - پەیامی کەسایەتی ناسراو عەزیز ماملێ - پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران - پەیامی "پ ی د" سوریە جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند حیزب و ڕێکخراوی باکووری کوردستانیش لەو کۆڕیادە بەشداریان کرد.