کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سیمینارێک بە بۆنەی ١٢ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد لە قەڵای دێموکرات

23:27 - 12 بانەمەڕ 2718

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 12/بانەمەڕی ٩٧ی هەتاوی لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سیمینارێک لەلایەن یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد بەڕێوەچوو. لە دەسپێکی سیمینارەکەدا ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی دوایین شەهیدی خوێندکاری کورد شەهید تالب بەساتی‌وەند ڕاگیرا. پاشان سیمینار لە لایەن پێشکەشکار کەیوان عەزیزیەمەنی دەستی پێکردو لە یەکەم بڕگەدا ڕەحمان سەلیمی سکرتێری یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد پەیامی ئەو ڕێکخراوەی بە بۆنەی ڕٶژی شەهدبوونی سمایل شەریفزادە، کە بە ڕۆژی خوێندکاری کورد ناسراوە بۆ ئامادەبووان خوێندەوە. لە بڕگەیەکی دیکەی مەڕاسمەکەدا هاوڕی قەلەندەر عەزیزیەمەنی بەڕێوەبەری خولی زمانی ئینگلیسی،  کورتەباسێکی ڕێپۆڕتاژی لەسەر ئەو خولە باسکردو لەلایەن یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردەوە لەوحێکی ڕێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایانی ئەم خولە : ئازاد عەبدوڵڵاهی، مریەم شابازی، بێهزاد قادرپوور، کرا. لە دوا بڕگەی کۆڕیادەکەدا هەردوو هاوڕی شەهێن بایەزیدپوور و پژمان قوبادی پانێلێکیان سەبارەت بە خەسارناسی خویندکاری لە ئێران‌و ڕەوشی ئێستای خوێندکاران بەڕێوەبرد. بەڕێز شەهێن بایەزیدپوور تیشکی خستە سەر خەسارناسی خوێندکاری لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستاو لایەنەکانی بۆ ئامادەبووان شی‌کردەوە. هەروەها کۆڕگێڕی دیکە بەناوی هاوڕی پژمان قوبادی  ، لە درێژەی باسەکەی  شەهین بایزید‌پوور هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای خوێندکارانی کورد کرد و  کۆمەلێک خاڵی پێوەندی‌داری لەو بارەوە خستە ڕوو.