کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نارەزایی لە وڵاتی سویس دژ بە ئیعدامی ڕامین حوسەین پەناھی و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مانگرتووی شاری بانە!

06:43 - 23 بانەمەڕ 2718

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١١/٠٥/٢٠١٨ لە شاری بێڕن،ی وڵاتی سویس ، کومیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بەشداری چوار حیزب و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتیی ئەندام لەو کومیتە دا کە بریتی بوون لە: سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵەی شورشگێڕی کوردستانی ئیران کۆبوونەویێکی نارەزایەتییان دژ بە ئیعدامی ڕامین حوسەین پەناھی و ھەروەھا بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی خۆڕاگری بانە بەڕێوە برد. جێگای ئاماژەیە لەم کۆبوونەوە نارەزاییەتیە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس تێیدا چالاکانە بەشداریان کرد و ھەروەھا کۆمیتەی حیزبی شیووعی کوردستان و کانونی پەنابەرانی ئیرانی لە سویس، کۆمیتەی فیداییانی خەڵکی ئیران ، بۆ پشتیوانی کردنی مانگرتووانی مانگرتنە گشتیەکەی شاری بانە و هەروەها بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتی و مەحکوم کردنی حوکمی نا عادلانەی ئیعدامی ڕامین حوسەین پناهی بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدار بوون. شایانی باسە دوو بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە بۆ پشتیوانی مانگرتنەکەی شاری بانە و هەروەها مەحکوم کردنی حۆکمی ئیعدامی رامین حووسێن پەناھی، پێشتر لە داودەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو کرابوونەوە، بە زمانی کوردی و فارسی لە لایەن خوسرەو خزری و شەهین مودەڕسی خوێندرایەوە و هاوکات وەرگێڕدراوەکەی بۆ سەر زمانی ئاڵمانی، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ناو خەڵکی شاری بێڕن دا بڵاو کرانەوە. خوێندنەوەی بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕژھەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی مانگرتوانی شاری بانە بە زمانی کوردی لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها بە زمانی فارسی لە لایەن کاک عبدولرحمانی ئەحمەد پوور ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە. بەیان نامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ محکوم کردنی حۆکمی ئیعدامی رامین حووسێن پەناهی ، بە زمانی فارسی لە لایەن کاک پەیمان خزری ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستان و هەروەها بە زمانی کوردی لە لایەن کاک شاھۆ ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران خوێندرانەوە. لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەدا پەیامی بنەماڵەی رامین حووسێن پناهی لە لایەن بەڕێز سیروان حووسێن پەناهی ئامۆزای رامین حووسێن پناهی خوێندرایەوە. پاشان کەسایەتی ناودار مامۆستا عەزیزی ئەحمەدی باسێکی بۆ بەشداربوان کرد سەبارەت بە گرنگی یەک بوون وپێکەوە کار کردن. پاش دانی چەندین درووشم بە زمانەکانی کوردی و فارسی و ئەڵمانی و پەیامی سپاس و پێزانینی کومیتەی هاوکاری لە لایەن کاک زاهیر قادرحاجی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس، کۆتایی بەو ئاکسیۆنە نارەزایەتییەهات. ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان- کومیتە سویس