کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپێشاندانه‌كانی‌ شاری‌ كازروون كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

14:10 - 27 بانەمەڕ 2718

هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان له‌ خۆپێشانده‌رانی‌ ناڕازیی وڵاته‌كه‌یان كرد و له‌ ئاكامدا كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌. دیلی استار، چاپی بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ شاری‌ كازروون ده‌نووسێ: خۆپێشانده‌رانی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێك له‌ خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ ده‌سبه‌سه‌ر كران و خه‌ڵكی‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی‌ ئتلاعاتی‌ ئه‌و شاره‌ خوازیاری‌ ئازادكرانی‌ خۆپێشانده‌ران بوون و له‌ سه‌ره‌تا هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ گازی‌ فرمێسكڕێژ ویستیان بڵاوه‌ به‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ڵام خه‌ڵك پێداگربوون له‌سه‌ر ئازادكرانی‌ ده‌سبه‌سه‌ركراوان و له‌ ئاكامدا ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كرد و چەندین كه‌س له‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی كوژران و كۆمه‌ڵێك برینداربوون و هه‌ندێكیان برینه‌كانیان زۆر سه‌خته‌. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌نووسێ: سه‌ركوت توندوتیژانه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ ڕێژیم ڕێك چه‌ند ڕۆژ پاش كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رجام بوو كه‌ ئارمانجی‌ ئه‌مریكاش ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ چه‌كی‌ ناوكییه‌ و ده‌ستی‌ ئه‌و وڵاته‌ش له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ ناوچه‌ كه‌م بكاته‌وه‌. خۆپێشانده‌رانی‌ توڕه‌ و ناڕازیی كازروون به‌ دروشمی‌ "وای‌ لبه‌و ڕۆژه‌ی‌ چه‌كمان بكه‌وێته‌ ده‌ست و دوژمن لێره‌یه‌ ئه‌مریكا دوژمنی‌ ئێمه‌ نیه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ واده‌ڵێن هیچ ڕاست نیه‌." هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌ ڕژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیش بازاڕیان و كاسبكارانی‌ كورد دووباره‌ دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست و بازاڕیانی‌ ناوچه‌ی‌ ئازادی‌ ماكۆ له‌ هه‌مبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ته‌عره‌فه‌كانی‌ گومركی‌ و داخرانی‌ سنووره‌كان له‌ كوردستان مانیان گرت و دوكان و بازاتڕه‌كانیان داخسته‌وه‌. پێشتر كاربه‌ده‌ستانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ڵێنیی باشكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌یان دابوو كه‌ ته‌نیا هه‌ر قسه‌ بوو.