کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورووپا و چین و ڕووسیه‌ بیر له‌ گەڵاڵەی تەواوکەری بەرجام ده‌که‌نه‌و

15:31 - 31 بانەمەڕ 2718

ئەڵمان، فەرانسە، بریتانیا، چین و ڕووسیە خەریکی تاوتوێی گەڵاڵەی پەکێجێکی نوێی پێشنیاری بە ئێرانن کە بتوانێ لە کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا کەم بکاتەوە. لەو گەڵاڵەیەدا هاتووە کە بێتوو ئێران لە سەر گرێبەستی تەواوکەری بەرجام لەگەڵ ئەو وڵاتانە ڕێک بکەوێ، بە چەندین میلیارد یۆرۆی دەخرێتە بەردەستی. لە ڕێککەوتنە پێشنیارییەکەدا باس لە پڕۆژەی مووشەکی بالستیکی ئێران و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچەدا کراوە و لەو پێوەندییەدا کۆمەڵە ڕێوشوێنێک بۆ ئێران دیاری کراوە. فدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا دەڵێ ئورووپا لە بارودۆخێکی زۆر تەنگەبەردا هەڵدەسووڕێ، بەڵام لە هەوڵەکانی خۆی بۆ چارەسەری کێشەی ئێران بەردەوام دەبێ. لە کاردانەوە بەو بابەتە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندوە کە پشتیوانیی سیاسیی ئورووپا لە بەرجام بۆ ئێران نابێتە نان و ئاو و، ئێران داوای وەبەرهێنانی ئورووپا لەو وڵاتەدا دەکا.