کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی مانگرتنی شوفێر کامیۆنەکان لە ئێران وکوردستان

19:40 - 6 جۆزەردان 2718

لە شەشەمین رۆژی مانگرتنی بەشێکی بەرچاو لە شوفێری کامیۆنەکان و تانکێڕدارانی شارەکانی ئێران. ئەمرۆ ئەو مانگرتنانە چەند شاری دیکەی کوردستانیشی گرتەوە. سەرلەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردان تانکێڕدارانی سەرسنووری باشماخی مەریوان بە گشتی دەستیان دایە مانگرتن و بەو جۆرە لە هەمبەر گرانی کەلوپەل وپێدوایستییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها دوای شارەکانی کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان و، شارەکانی دێولان و دیواندەڕە لە پارێزگای سنە ، لە شەشەمین رۆژی مانگرتنی کامیۆنداران، ناڕەزایەتی هاوشێوە لە شارەکانی سنە وسەقزیش بەڕێوەچوو. زانیارییەکان باس لەو دەکەن کە لەماوەی ئەم شەش رۆژە بەشێکی هەرزۆر لە شارەکانی ئێران، شوفێری ماشینە بارهەڵگرەکان بەشێوەی گشتی مانیان‌گرتووەو هەوڵ و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان و هێزەکانی ئینتزامی ڕێژیمیش بۆ شکاندنی ئەو مانگرتنانە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بێ ئاکام ماوەتەوە.