کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

22:11 - 12 گەلاوێژ 2718

پرۆفیسۆر فەریدوون درەخشانی ناسراو بە كۆچەر هاووەلاتی كوردی كوردستانی ئێران و مامۆستای زانكۆی كەمبریجی وەڵاتی بریتانیا توانی ببێتە براوەی میداڵی (فیلدز) بەناوبانگترین خەلاتی جیهان لە بەشی بیركاریدا و بەو دەسكەوتە مەزنە هەروەك هیوای بۆ خواست، بوو بە مایەی خۆشحاڵی و شانازیی هەموو تاكێكی كورد. چیرۆكی پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار، وێرای ئەوەی كە دەرخەری هەول و تێكۆشانی بێ وچان بۆ وەدیهینانی خەونی مەزنی تاكێكی كوردە و پڕ لە شانازیی و سەرفرازییە ، هاوكات قوڵایی تراژیدیای میللەتیكی ژێر ستەم و چەوساوەش دەردەخات و بە دەیان كۆچەر بیركارمان بیر دێنیتەوە كە لە ژیر سایەی دەسەڵات و حوكمی دژی گەلیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران ریگەی گەیشتن بە خەون و ئاواتەكانیان لێ بەربەست كراوە و هەر لەشارەكەی كۆچەر و کوردستان بە گشتی دەیان حاڵەتی هاوشێوە هەبووە كە بەشیان خەریك بوون بە ژیانی چەرمەسەری و نەهامەتی بووە. ناوەندیی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەو دەسكەوتە پر لە شانازییە پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر فەریدوون درەخشانی و سەرجەم كۆمەلانی خەڵكی كوردستان دەكات و ئومێد دەكەین ئەو دەسكەوتە، سەرەتاێك بۆ سەركەوتنی گەورەتر و درەوشانەوەی زیاتری بەرێزیان بی و هاوكات بە رووخانی دیكتاتۆریەتی ئێران شاهیدی ئازادی و رەخسانی دەرفەتی شیاو بۆ گەشانەوەی هەموو لاوانی وەڵات لە بوارە جۆراوجۆرەكان بین. ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران 12ی گەلاوێژی 1397