کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدەکانی تاوانی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دیموکرات

01:46 - 18 خەرمانان 2718

لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە ١٥ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە: ١- کەریم مەهدەوی(کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب ٢- ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، ٣- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، ٤- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، ٥- سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، ٦- - هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، ٧- عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب، ٨- کەریم رەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب، ٩- هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب، ١٠- پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە، ١١- جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە، ١٢- مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە، ١٣ -١٤ - دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە). ١٥- محەممەد حەسەنپوور، تێکۆشەری دیرین و ناسراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە هۆی توندیی برینەکانی بە داخەوە ئەمشەو، گیانی لە دەست دا. پێویستە بگوترێ دوو هاوڕێی پێشمەرگەشمان بێ سەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە. یادیان بەڕێز و سلاو لە گیانی پاکیان کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان ٨/٩/٢٠١٨ ١٧/٦/١٣٩٧