کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە ناوچەی بۆکان

13:58 - 3 سەرماوەز 2718

ژینگەدۆستانی بۆکانی لە دەوروبەری شاری بۆکان هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕیوەبرد. ئەندامانی ئەنجومەی ژینگەپارێزی "وڵات" لە شاری بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان‌دا ، رۆژی ڕابردوو ٢ی سەرماوەز لە دوروبەری ئاوایی گوێگجەلی بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی ژینگە پارێزی زێدو وڵاتی خۆیانیان ڕازاندەوە. ژینگەپارێزانی ناوچە بۆکان ، بە چاندنی بەڕوو و، ناشتنی نەمام لە دەوروبەری ئەو ئاواییە، ڕێزیان لە جوانییەکانی سروشت و زێدی خۆیان گرت. شیاوی باسە هەر لە حەوتووی ڕابردوو لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان بۆ نموونە سەقز و قوروە، هەڵمەتی هاوشێوە بەڕێوەچوو. جێی‌ئاماژەیە ژینگەپارێزی لە سەرجەم شارو گوندەکانی کوردستان چەندین ساڵە بۆتە نەریتێکی جێ‌بایەخ و، رۆژبەرۆژ گەشەی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت.