ئەمرۆ سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٩٧ی هەتاویی، بوومەلەرزەیەکی دیکە شاری قەسری شیرن لە پاریزگای کرماشانی هەژاند.
بە پێی هەواڵەکانی کە لەو بارەوە بڵاو کراوەتەوە، ناوەندی ئەو بوومەلەرزە کە ٤.٣ رێشتەر راگەیاندراوە ، شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان بووەو تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لەسەر زەرەر و زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
شەوی یەکشەممەش بە هۆی بوومەلەرزەیەکی دیکە، زیاتر لە ٨٠٠کەس بریندار بوون.
هەروەها دەگوترێ ناوەندە پێوەندییدارەکان خەریکی سانسۆری ئاستی خەسار و زیانەکانن و ناوەندە ئەمنییەکان هەواڵدەرییەکان ڕاسپاردوە کە لەسەر قوربانیان و کوژراوانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکەنەوە.
جێی ئاماژەیە کە ساڵی رابردوو لە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاویی دا بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەو ناوچانەی گرتەوە و لە ئاکامدا زیاتر لە ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نیزیکەی ١٠ هەزار کەس بریندار بوون. ئەو بوومەلەرزەیە وێرانیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆی وێرانبوونی ماڵەکانیان تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر نەیتوانیوە بگەڕێتەوە، سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و لە دۆخێکی نالەباردا دەژین.