کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری دەڕەشاری ئیلام

16:38 - 26 سەرماوەز 2718

لە شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلامی دێرین بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە، پێشوازییان لە رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” کرد. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دەڕەشار بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پاڵپشتی خۆیانیان لە تێکۆشەرانی دێموکرات دەربڕی. لایەنگران و دۆستانی چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە شاری شاری دەڕە شارو شاری ئیلام بە شێوەی بەربڵاو تڕاکت و نووسراوەی پێوەندی‌داریان لەو شارە بڵاو کردوتەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزب لە شاری ئیلام و شاری دەڕەشار دەکا و سڵاو بۆ لاوانی خوێنگەرمی ئەو پارێزگایە دەنێرێ.