کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی دانمارک

19:24 - 26 سەرماوەز 2718

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱٤ی دێسامبری ۲۰۱٨ی زایینی، کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکڕات بە بۆنەی ڕۆژی ۲٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بە بەشداری ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستانی، نیشتەجێی دانمارک بەڕێوەبرد. کاتژمێر ۷ی ئێوارە بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یاد و ڕوحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان_دانمارک، لە لایەن هاوڕێ وریا مەللاک خوێندرایەوە، لە پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە ئامادەبوان و پێشمەرگە قارەمانەکان، بەخێرهاتن وسپاسی میوانەکان بۆ ئامادەبوونیان، تیشک خرایە سەر پیرۆزیی ئاڵا وەک هێمای نەتەوەیی و هەروەها فیداکاری و لە خۆبوردوویی پێشمەرگە وەک سومبولی بەرخۆدان و گیان فیدایی و تێکۆشان بۆ ڕزگاری و پاراستنی نەتەوەی کورد و، ئاماژەی بەوەدا کە دیاریکردنی ئاڵا و نێودێر کردنی هێزی سپای میللی کوردستان بە وشەی پیرۆزی پێشمەرگە، بەرهەمی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و ڕێبەر و دامەزرێنەری زانا و بلیمەت پێشەوا قازی محەممەد بووە و ئەو دوو هێمایە بوون بە هەوێنی پرۆژەی نەتەوەسازی لە کوردستان. پەیامی کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن خاتوو سەحەر بەرکەند خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەگەر سەردەمی کۆماری کوردستان جوغرافیایەکی کەمی ڕۆژهەڵات خۆی لەو قەوارەدا دەدەیتەوە، ئێستە دەبینین لاوانی ڕۆشنبیر و خەباتگێڕی کورد لە شارەکانی ورمێ هەتا کرماشان و ئیلام پێشەوا قازی محەمەد بە ڕێبەری خۆیان دەزانن و هەر چەند ڕۆژ پێشتر بوو کە خوێندکارانی کورد لە زانکۆی سنە بەرامبەر داگیرکەران بەشەفافی وتیان ڕێبەریی ئێمە پێشەوا قازی محەممەد و دوکتۆر قاسملوو بوو. پێشمەرگە، ئەم ناوە پیرۆزەی ڕەمزی بەرخۆدان و گیانفیدایی نەتەوەکەمان، ناوێکە یادگاری سەردەمی کۆماری کوردستان کە خەباتەکەی هەتا ئێستە بەردەوامە و لە سەختترین دۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا بە گیانفیداییەکەی تەنگی بە ڕێژێمە زاڵمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران هەڵچنیوە، هاوکات تێپەڕینی زەمان پتر بایەخی هێما نەتەوەییەکانمانی بردۆتە سەر و جوغرافیای خەباتەکەمان بەرینتر و لایەنگریشی زێدەتر بوون. لە دوای پەیامی یەکیەتی ژنان چەند پەیام و شێعر و پەخشان خوێندرانەوە. پەیامی پارتی ئازادی باکوور لە لایەن بەڕێز میرزا ئاکار خوێندنەوەی شێعرێک لە لایەن کاک ئەحمەد ڕەحمانی خوێندنەوەی پەیامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن بەڕێز ھاوڕێ خوێندنەوەی پەیامی کۆمەڵەی فیدراسیۆنە کوردییەکان لە لایەن بەڕێز عەدنان ئاغاجان خوێندنەوەی دوو پارچە شێعر بە ناوەکانی ئاڵا و پێشمەرگە لە لایەن پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی دڵسۆزی حیزب کاک ئەبووبەکر محەممەدزادە برووسکەی پیرۆزبایی لە لایەن پارتی سوسیالیستی باکوور (پەسەکە) و پارتی یەکێتی دێموکراتی سووریە لە بڕگەی دووھەمی رێورەسمەکەدا بە پێدانی لەوحی رێزلێنان و ئاڵای کوردستان بە پێشمەرگە دێرینەکان، ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی قارەمانانەی ئەو ڕۆڵە لەخۆ بوردوانەی حیزب و گەل گیرا. لە برگەی سێھەم‌دا ئێوارە خوانێک لە لایەن بنەماڵەکانی حیزبی پێشکەشی بەشداران کرا و بەرنامەکە بە شایی و ھەڵپەڕکێ هەتا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.