کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی بانە بەشێوەی بەربڵاو یادی ٢٦ی سەرماوەز بەرز ڕاگیرا

19:35 - 26 سەرماوەز 2718

شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ سەرماوەز بە بۆنەی رۆژی مێژوویی گەلی کورد، ٢٦ی سەرماوەز لە ناوچەی بانە بەشێوەی بەرفراوان چالاکیی تەبلیغی کرا. لایەنگران و دۆستانی هەمیشە بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی دێموکراتدۆستی بانە پێشوازییان لە رۆژی “ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان” کرد. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پاڵپشتی خۆیانیان لە تێکۆشەرانی دێموکرات دەربڕی. لایەنگران و دۆستانی چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شوێن و ناوچەکانی بانە کە بریتین لە: سەر ڕێگای نجنێی سەروو، نجنێ خواروو، پیاوێن ،نەمەشیر ،بەردەڕەش ، رێگای (جادە) کۆخان کانیسوور ،زێویە ڕێگای گوندی‌ماماڵان سیاومە ، یاکوباوا، سێ‌ڕێیانی بڵەسەن زەروا و.. لە گەل چەندین ئاوایی و شوێنی دیکەی ناوچەی بانە بە شێوەی بەربڵاو تڕاکت و نووسراوەی پێوەندی‌داریان لەو شارە بڵاو کردوتەوەو دروشمی شۆڕشگێڕانەیان نووسیوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی بانە دەکا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.