کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی سوئیس

06:15 - 27 سەرماوەز 2718

بۆ بەرز ڕاگرتنی رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری بیل لە وڵاتی سوئیس لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو وڵاتەدا ئەو یادە بەرز ڕاگرت لەو یادەدا کۆمەڵێک پەیام و پەخشان و گۆرانی ھونەری پێشکەش کران ، سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب کە لە لایەن گروپی سروودی یەکیەتیی لاوان و یەکیەتیی ژنان پێشکەش کرا و پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان راگەیەندرا . دواتر لە لایەن بەرێز زاھیر قادر حاجی بەرپرسی کۆمیتەوە پاش بە خێر ھاتین گوتنی میوانەکان پەیامی کۆمیتە خوێندرایەوە کە تێیدا رۆڵی پێشمەرگە لە ھەموو قۆناغەکانی ٧٣ ساڵەی دامەزرانیدا بەرز نرخێندرا و جەخت کرایەوە کە پێشمەرگە بە درێژایی مێژوو ھەمیشە لە بەرابەر ھەڕەشەکانی دوژمندا خۆڕاگر بووە و بۆ نموونە دواجار مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات بە نموونە ھێندرایەوە ھەروەھا زۆر تەوەری دیکەش لە سەر قارەمانیەتی و ئازایەتیی پێشمەرگە لە پەیامەکەدا ھاتبوون . دوا بە دوای پەیامەکە بۆ ئەوەی کەش و ھەوای شۆرشگێڕی ناو ساڵۆنەکە شۆرشگێرانەتر بێت پەخشانێک تایبەت بە پێشمەرگە لە لایەن ھاوڕێی رۆژە سەختەکانی خەباتی حیزبەکەمان و پێشمەرگەی دێرین کاک رەحمان شۆکە خوێندرایەوە ، لە بڕگەی دواتردا لە لایەن لاوی تێکۆشەر نیلووفەر محەممەدزادە بە زمانی ئینگلیزی سپاسی خاتوو سیلڤیا کرا کە لە مووشەکبارانی قەڵای دێموکراتدا کۆمەڵێک یارمەتی زۆری دەرمانی بۆ حیزب ناردبوونەوە و لە یادەکەدا لە لایەن کۆمیتەوە بانگھێشت کرابوو و لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەشەوە چەپکە گوڵێکی بە نیشانەی ئەمەگ ناسی بە ناوی حیزب و پێشمەرگەوە پێشکەش کرا. پاشان بڕگەی دواتر تەرخان کرا بۆ بوو پەیامی حیزبی چەپی ئێران « فەداییان خلق» و دوا بە دوای ئەویش پەخشانێکی پڕ ناوەڕۆک و شۆرشگێڕانە لە لایەن پێشمەرگەی دێرین و کوری شەھید ھاوڕێ عەلی سورەچۆمی پێشکەش کرا دواتر ھەر کام لە حیزبەکانی پارتی یەکێتی کوردستان سووریە و حیزبی کەچەکە لە لایەن بەرێز کاوە ورمێ و حیزبی یەپەگە لە لایەن بەرێز عومەر عەباس خوێندرانەوە. پاشان لە لایەن ھونەرمەند بەکر لەگزی چەند گۆرانییەکی شۆڕشگێڕی پێشکەش کران و لە بڕگەی کۆتاییشدا بە دەنگی ھوونەرمەندان سەلیم دەرماناوایی و جێگر میدیا حوسێن بە گۆرانی شاد و ھەڵپەرکێی یادەکە بەرز راگیرا.